ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی به‌فرانبار، كرێكارانی به‌شی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی پڕۆژه‌ی ڕێگه‌ی ئاسنی شومالی ٢، له ناڕه‌زایه‌تی به گوشاره‌كانی خاونكار بۆ نوێنكردنه‌وی قه‌رارداده‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكاران، به تازه‌ی په‌یمانكاری ئه‌و پڕۆژه‌یه گۆڕاوه و قه‌راردادێكی تازه‌ی بۆ كرێكاران دابین كردووه كه ته‌نیا له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی دایه. خاوه‌نكاری تازه گوشاری بۆ كرێكاران هێناوه تاكوو ئه‌و گرێبه‌سته واژۆ بكه‌ن، به‌ڵام كرێكاران خۆیان بواردووه و ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌بێت چه‌ند بڕگه‌ی ئه‌و قه‌رارداده بگۆڕدرێت. به‌پێی زانیارییه‌كان، خاوه‌نكار یه‌ك مانگ حه‌قده‌ستی كرێكاران هه‌ڵده‌گرێت و مافی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیان لێ ده‌ستێنێت، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی تۆماركردنی دۆخی كاری، زیاتر له سێ مانگ دوا بخرێت، كارفه‌رما ده‌توانێت حه‌قده‌ستی كرێكاران دوا بخات. ئه‌و بڕگانه‌ی له گرێبه‌سته‌كه‌دا هاتووه بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی كرێكاران و حازر نین ئه‌و قه‌رارداده تازه‌یه واژۆ بكه‌ن.