كرێكارانی په‌یمانی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی كرمان ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی مانگی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌می ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا و نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ كرێكار له مه‌سیری ڕێگه‌ی ئاسنی بافق بۆ كرمان كار ده‌كه‌ن و په‌یمانكار ماوه‌ی ١٠ ساڵه كه سه‌نه‌واتی كرێكارانی په‌رداخت نه‌كردووه. كرێكاران ده‌ڵێن: له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان، په‌یمانكار دوو جۆر قه‌راردادی بۆ داناون كه هیچ یه‌كیان له‌لایه‌ن كرێكارانه‌وه په‌سه‌ند نه‌كراوه. كرێكارانی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی كرمان خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.