کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئابفا له‌ چه‌ند شاری ئێران

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئابفا له‌ چه‌ند شاری ئێران 3

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٨ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی شاغڵ له‌ ڕێكخراوی ئاو و ئاوه‌ڕۆی شاره‌كانی ئه‌ندیمشك، ڕوودبار و دلێگان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌دانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی شاغڵ له‌ ڕێكخراوی ئاوه‌ و ئاوه‌ڕۆی شاره‌كانی ئه‌ندیمشك، ڕوودبار و دلێگان سێ بۆ هه‌شت مانگ حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه‌ و له‌ دۆخێكی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاند: به‌هۆی نه‌دانی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، ناتوانن سه‌ردانی ناوه‌نده‌ دره‌مانیه‌كان بكه‌ن و بنه‌ماڵه‌كانیان له‌ خزمه‌تگوزاری ده‌رمانی بێبه‌شن.