کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئابفا له‌ شاری ڕوودبار

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئابفا له‌ شاری ڕوودبار

كرێكارانی شاغڵ له‌ ڕێكخراوی ئاو و ئاوه‌ڕۆی شارستانی ڕوودبار، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢١ی خه‌رمانان، له‌ ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان دره‌بڕی.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ٦٥ كرێكار به‌ زیاتر له‌ ده‌ ساڵ پێشینه‌ی كارییه‌وه‌ له‌ ڕێكخراوی ئاو و ئاوه‌ڕۆی شاری ڕوودبار له‌ پارێزگای گیلان كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام ماوه‌ی ده‌ مانگه‌ حه‌قده‌سته‌كانیان دواكه‌وتووه‌ و له‌ دۆخێكی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی دا ده‌ژین. به‌ وته‌ی كرێكاران، چه‌ند جار سه‌ردانی ده‌فته‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت له‌ ناوه‌ندی ئوستانی گیلانیان كردووه‌ به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه‌ و سه‌ره‌نج به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان نه‌دراوه‌.