کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كامیۆندرانی كه‌ره‌ج دژبه‌ كه‌می گازۆئیل

ناڕه‌زایه‌تی كامیۆندرانی كه‌ره‌ج دژبه‌ كه‌می گازۆئیل

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی گوڵان، كامیۆندارانی كه‌ره‌ج له‌ شاری گه‌رمده‌ڕه‌ دژبه‌ كه‌می پشكی گازۆئیل ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌وته‌ی شۆفێرانی ناڕازی، ده‌وڵه‌ت ته‌نیا ١٠٠ لیتر گازۆئیلی وه‌كوو پشكی هه‌ر كامیۆنێك داناوه‌ و بۆ وه‌رگرتنی ئه‌بێ چه‌ندین ساعه‌ت له‌ ڕێزدا بوه‌ستن. شۆفێرانی ناڕازی ده‌ڵێن، ئه‌و ڕێژه‌ گازۆئیله‌ وڵامده‌ره‌وه‌ی داخوازییه‌كانیان نییه‌ و به‌هۆی كه‌می سووته‌مه‌نی زۆر جار په‌كیان ئه‌كه‌وێت و ماشینه‌كانیان ده‌خه‌وێنن.