ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له كاسبكارانی شاری ئیسفه‌هان له ناڕه‌زایه‌تی به قه‌تعی به‌رده‌وامی ئاو دووكانه‌كانیان داخست.
به‌وته‌ی ناڕازیان، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه به‌رده‌وام ئاوی به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری ئیسفه‌هان به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه قه‌تع ده‌كرێت و به‌شێك له كه‌سب و كاره‌كانی پێوه‌ندیدار به ئاو ناچاربوون دووكانه‌كانیان دا بخه‌ن. دووكاندارانی ناڕازی ده‌ڵێن: چه‌ند جار په‌یوه‌ندییان به ئیداره‌ی ئاو ئاوه‌ڕۆی ئیسفه‌هانه‌وه گرتووه به‌ڵام كه‌س وڵامی داواكارییه‌كه‌یانی نه‌داوه‌ته‌وه.