كارمه‌ندانی موخابه‌راتی گونده‌كانی ئێران ڕۆژی شه‌ممه ٧ی مانگی جۆزه‌ردان، به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له به‌رانبه‌ر شێركه‌تی موخابه‌راتی تاران به‌هۆی دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
نوێنه‌ری كارمه‌ندانی ناڕازی له‌م باره‌وه ڕایگه‌یاندووه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له حه‌فته‌یه‌ك له له مانگی جۆزه‌ردان، شێركه‌تی موخابه‌راتی ئێران به بیانووی نه‌بوونی پاره هێشتا حقووقی مانگی پێشووی كارمه‌نده‌كانی نه‌داوه. له‌و كۆبوونه‌وه‌دا كارمه‌ندانی موخابراتی گونده‌كان ڕایانگه‌یاندووه له‌م دۆخه ناله‌باره‌دا كه ڕۆژانه مادده خۆراكییه‌كان گران ده‌بێت و هه‌ڵاوسان وڵاتی داگرتووه دواكه‌وتنی حقووقه‌كانیان كۆمه‌ڵێك كێشه‌یان بۆ ده‌نێته‌وه و خوازیاری وه‌رگرتنی حقووقه‌كانیان له سه‌ر كاتی دیاری كراوی خۆیدان.