ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی مانگی به‌فرانبار، خوێندكارانی زانكۆكانی تاران و ئه‌میركه‌بیر و قوتابیانی مه‌دره‌سه له نه‌جه‌ف ئاوای ئیسفه‌هان دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی چالاكیان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی زانكۆی هونه‌ری تاران به مه‌به‌ستی پشتیوانی له مامۆستایه‌كیان به‌ناوی “ئازین مۆوه‌حید” كه له‌لایه‌ن ناونده ئه‌منیه‌كانه‌وه له‌كار دوورخراوه‌ته‌وه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد، هه‌روه‌ها خوێندكارانی كۆڵێجی ڕیازی زانكۆی تاران به مه‌به‌ستی پشتیوانی له مامۆستای ڕێازی ئه‌و زانكۆیه به‌ناوی “ئه‌میر قادرمه‌رزی” كه حه‌قده‌سته‌كه‌ی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه بڕاوه، له یه‌كێك له كلاسه‌كانی ده‌رس كۆبوونه‌وه و پشتیوانی خۆیان له‌و مامۆستا ئازادیخوازه ده‌ربڕی، له هه‌واڵێكی دیكه‌دا خوێندكارانی زانكۆی ئه‌میركه‌بیر دژبه بڕیاری ته‌علیق كردنی ٤٠ خوێندكاری ئه‌و زانكۆیه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه قوتابیانی كچی ده‌بیرستانی له نه‌جه‌ف ئاوای ئیسفه‌هان دژبه كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمیان وته‌وه.