ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی خاكه‌لێوه، قوتابیانی دوورگه‌ی قشم و گونده‌كانی به‌لووچستان له ئاست نه‌بوونی ئامێری ساردكه‌ره‌وه و سرویسی هاتووچۆ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی به‌لووچستان، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی سرویسی هاتووچۆ بۆ قوتابیانی گوندنشین دابین ناكات و له‌و كاته‌وه سنووری به‌سه‌ر سووختبه‌ران دا داخستووه، ده‌یان قوتابی له خوێندن دووركه‌وتوونه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، پله‌ی گه‌رما له دوورگه‌ی قشم به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشاوه و قوتابیان به‌ده‌ست نه‌بوونی كاره‌با و ئامێری ساردكه‌ره‌وه وه‌زاڵه هاتوون. له هه‌واڵێكی دیكه دا ١٣ خوێندكاری زانكۆی زانیاری پزیشكی ئێرانشار به‌هۆی نه‌بوونی ئامێری ساردكه‌ره‌وه تووشی گه‌رمابردوویی بوون له حاڵێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانكۆ ٣٠٠ ملیۆن تمه‌نی بۆ دانانی دووربینی چاودێری سه‌رف كردووه.