ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ، شۆفێران و خاوه‌ن ماشێنه‌كانی جاده‌سازی له پارێزگای كۆهگیلوویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د له ئاست بڕینی پشكی سووته‌مه‌نی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، شۆفێران و خاوه‌ن ماشێنه‌كانی جاده‌سازی له‌به‌رده‌م ئوستانداری یاسووج كۆبوونه‌ته‌وه و داویان كردووه پشكی سووته‌مه‌نیان پێ بدرێت. به وته‌ی ناڕازیان، ماوه‌ی ١١ ڕۆژه ماشێنه‌كانیان به بۆنه‌ی نه‌دانی سووته‌مه‌نی په‌كی كه‌وتووه و هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم وڵامی داخوازییه‌كانیان ناداته‌وه.