کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی شۆفێرانی ڕێكخراوی ڕێگه‌ی ئاسن له‌ ئه‌راك

ناڕه‌زایه‌تی شۆفێرانی ڕێكخراوی ڕێگه‌ی ئاسن له‌ ئه‌راك 2

شۆفێرانی شاغڵ له‌ ڕێكخراوی ڕێگه‌ی ئاسنی ئه‌راك، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٨ی ڕه‌زبه‌ر له‌ ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

ناڕازیان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری ڕێكخراوی ڕێگه‌ی ئاسنی ئه‌راك خوازیاری پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست، نوێكردنه‌وه‌ی قه‌رارداد و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بوون. به‌ وته‌ی شۆفێرانی ناڕازی، ڕێكخراوی ڕێگه‌ی ئاسنی ئه‌راك له‌ دامه‌زراندنی شۆفێر خۆ ده‌بوێرن و له‌ ئۆتۆمبێلیی كرێكارانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ وه‌كوو سرویسی گواستنه‌وه‌ كه‌ڵك وه‌رده‌گرن به‌ بێ ئه‌وه‌ی حه‌قده‌ستیان بۆ دیاری بكه‌ن.