ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی مانگی جۆزه‌ردان، شۆفێرانی سرویسی هاتووچۆی كرێكارانی مه‌عده‌نی ته‌رزه‌ی شاهڕوود و كامیۆندارانی ئه‌راك دژبه خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌ت ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كامیۆندارانی ئه‌راك هاوشێوه‌ی هاوكاره‌كانیان له ئیسفه‌هان و به‌نده‌رعه‌باس كه له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو ده‌ستیان دابۆوه مانگرتن، له ڕۆژی ڕابردۆوه په‌یوه‌ست به مانگرتنی سه‌رانسه‌ری كامیۆن‌داران بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه شۆفێرانی سرویسی هاتووچۆی كرێكارانی مه‌عده‌نی ته‌رزه له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌می حه‌قده‌ست و مه‌زایا ده‌ستیان له كێشا و له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری مه‌عده‌ن كۆبوونه‌وه.