کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

ناڕه‌زایه‌تی شۆفێرانی تاكسی و دانیشتووانی شاری كرماشان له‌ ئاست گران كردنی نرخه‌كان

به‌ پێی ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی تاكه‌سیڕانی كرماشان بڕیاره‌ له‌ ١٧ی مانگی خاكه‌لێوه‌وه‌ نرخی كرایه‌ی تاكسی و ئۆتۆبووس تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاوو به‌رز بێته‌وه‌ به‌ڵام شۆفێرانی تاكسی و ئۆتۆبووس له‌و شاره‌ ڕایانگه‌یاند: خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ زۆربه‌یتان هه‌ژارن و توانای په‌رداخت كردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یان نییه‌.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا له‌ زۆربه‌ی شاره‌ گه‌وره‌كانی ئێران نرخی تاكسی، میترۆ و ئۆتۆبووس به‌ ڕێژه‌ی له‌ سه‌دا ٢٥ گران بووه‌ و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا شاره‌داری كرماشان و ئیداره‌ی تاكسیڕانی بڕیاری گران كردنی ٣٦ له‌ سه‌دی نرخی تاكسی  و  ئۆتۆبووسیان له‌و شاره‌ داوه‌ و خه‌ڵكی كرماشان له‌ ئاست ئه‌و بڕیاره‌ زۆر ناڕازیین و ده‌ڵێن: داهاتی مانگانه‌یان ئه‌وه‌نده‌ نییه‌ كه‌ به‌شێكی زۆری بۆ هه‌زینه‌ی هاتووچۆ ته‌رخان كه‌ن.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌یانیه‌ی ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ سه‌ركوتی خوێندكاران

komalah

تێكدانی كه‌سب و كاری هاووڵاتییانی سنه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی 32 هاووڵاتی دیكه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌

komalah

بۆردوومانی ناوچه‌كانی پێنجوێن و باڵه‌كایه‌تی له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیاوه‌

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی کرێکارێک بەتەزووی کارەبا له‌ هه‌ڵه‌بجه

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی زیندانییەک لەژێر ئەشکەنجەی ئیتلاعاتی ئەهواز

komalah