کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی شارومه‌ندانی خه‌ڵكی سنه‌ له‌ ئاست بڕینی به‌رده‌وامی به‌رق

ناڕه‌زایه‌تی شارومه‌ندانی خه‌ڵكی سنه‌ له‌ ئاست بڕینی به‌رده‌وامی

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شارومه‌ندانی دانیشتووی شاری سنه‌ له‌ ئاست بڕینی به‌رده‌وامی به‌رق ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌.

به‌ وته‌ی هاووڵاتیان، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه‌ ڕۆژانه گه‌ڕه‌كه‌ جیاوازه‌كانی شاری سنه‌ ده‌بڕدرێت و بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ی وه‌زاڵه‌ هاوردووه‌. به‌ پێی زانیارییه‌كان، بڕینی به‌رق زۆرتر گه‌ڕه‌كه‌ هه‌ژارنشین و په‌راوێزنشینه‌كانی سنه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌ ئیمكاناتی ڕیفاهی بێبه‌ش و له‌ دۆخێكی سه‌خت دا ژیان به‌ سه‌ر ئه‌به‌ن. دانشیتوانی شاری سنه‌ ده‌ڵێن: په‌یوه‌ندیكردنیان به‌ ئیداره‌ی به‌رقه‌وه‌ ئاكامێكی نه‌بووه‌ و هیچ به‌رپرسێكی ئه‌و شاره‌ وڵامده‌ره‌وه‌یان نه‌بووه‌.