کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی دووكاندارانی شارۆچكه‌ی “ته‌عمیركاران” له‌ سنه‌

ناڕه‌زایه‌تی دووكاندارانی شارۆچكه‌ی ته‌عمیركاران له‌ سنه‌ 2

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٧ی خه‌رمانان، دووكاندارانی شارۆچكه‌ی ته‌عمیركارانی شاری سنه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ پۆلۆمپكردنی دووكانه‌كانیان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌ماكن كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئیداره‌ی ئه‌ماكنی شاری سنه‌ به‌ بیانووی به‌شداری كۆمه‌ڵێك له‌ دووكاندارانی شارۆچكه‌ی ته‌عمیركارانی سنه‌ له‌ مانگرتنی گشتی، ١٥ یه‌كه‌ی سنفی داخستووه‌. ڕۆژی سێشه‌ممه‌ دووكانداران له‌ ئاست داخرانی دووكانه‌كان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و خوازیاری كڕانه‌وه‌ی دووكانه‌كان، كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی باج و پارچه‌ی یه‌ده‌كی ئۆتۆمبێل بوون.