به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی مانگی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له ده‌رمانخانه‌كانی كوردستان له ئاست نه‌دانی قه‌رزه‌كانیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ده‌وڵه‌ت شیری وشكی منداڵان به ده‌رمانخانه‌كان به نرخی ١٥٦ هه‌زار ده‌فرۆشێت، ئه‌وانیش به ١٦٠ هه‌زار تمه‌ن به خه‌ڵك ده‌یفرۆشنه‌وهوهوه و له سامانه‌ی تایبه‌تی ده‌وڵه‌ت دا تۆماری ده‌كه‌ن تاكوو دواجار ٨٠ هه‌زاری ئه‌و بڕه پاره‌یه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بگڕێته‌وه. له ئێستادا ده‌رمانخانه‌كان، ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ ملیۆن تمه‌ن له داهاتی خۆیان بۆ دابینكردنی پێداویستی خه‌ڵك ته‌رخان كردووه، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردووه و ئه‌و بڕه پاره‌یه كه ئه‌بێ بیدات به ده‌رمانخانه‌كان په‌رداختی نه‌كردووه.