کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی “سامان یاسین” له‌ ئاست بیلاته‌كلیف بوون

ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی سامان یاسین له‌ ئاست بیلاته‌كلیف بوون 1

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٨ی ڕێبه‌ندان، “سامان یاسین” پاش چه‌ند مانگ بیلاته‌كلیفی بۆ لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران بانگهێشت كرا، به‌ڵام قازی سه‌ڵه‌واتی بۆ جاری چواره‌م جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌ی دواخست و ئه‌و هه‌ڵسووكه‌وته‌ی قازی، كاردانه‌وه‌ی توندی سامانی به‌دوای خۆیدا هێنا.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، “سامان یاسین” به‌دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی، توڕه‌ بووه‌ و هه‌موو په‌رده‌ و ئاڵاكانی هه‌ڵواسراو له‌ به‌ندی گشتی زیندانی پارچه‌ پارچه‌ كردووه‌ و ته‌نانه‌ت خۆیشی بریندار بووه‌. پاش هێوربوونه‌وه‌، له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی زیندانه‌وه‌ بۆ به‌ندی سیاسی گوازراوه‌ته‌وه‌ و ڕێگه‌ی نه‌داوه‌ پزیشكانی زیندان برینه‌كانی تیمار بكه‌ن.