ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی گوڵان، دانیشتووانی گوندی پاكری سه‌ر به شارستانی خۆڕه‌م ئاوا پاش ده‌ركردنی حوكمی ڕووخانی ماڵه‌كانیان له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زاییه‌وه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به تازه‌یی دادگوسته‌ری خۆڕه‌م ئاوا بڕیاری ڕووخانی ٣٠٠ خانووی گوندنشینانی ئاوایی پاگری ده‌ركردووه و ئه‌و بڕیاره شه‌پۆلێك له ناڕه‌زایه‌تی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه. ڕۆژی هه‌ینی گوندنشینان له‌به‌رده‌م ئوستانداری لۆڕستان كۆبوونه‌وه و ڕایانگه‌یاند: خانووه‌كانیان به‌ڵگه‌ی یاسایی هه‌یه، به‌ڵام ئیداره‌ی ڕێگه و شارسازی ده‌یه‌وێت به بیانووی لێدانی جاده زه‌ویه‌كانیان داگیر بكات.