کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی گوندی ماروونی ٣ له‌ خووزستان

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی گوندی ماروونی ٣ له‌ خووزستان 3

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢١ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له‌ دانیشتووانی گوندی ماروونی ٣ له‌ خووزستان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بێكاری و دۆخی خراپی ژیان خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی زانیارییه‌كان، دانیشتووانی گوندی ماروونی ٣ به‌ داخستنی جاده‌ی سه‌ره‌كی ناوچه‌كه،‌ ڕێگه‌یان له‌ هاتووچۆی ئۆتومبێله‌كان گرتووه‌. به‌شداربووانی ئه‌و خۆپێشاندانه داوایان له‌ به‌رپرسانی ئوستان كرد سه‌ره‌نج به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان بده‌ن و هه‌لی كار بۆ خه‌ڵكی خۆجێیی ناوچه‌كه‌ بڕه‌خسێنن.