به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، دانیشتووانی گوندی قه‌ڵاواری سه‌رپێڵی زه‌هاو له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستێوه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی ڕژیم له به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی تایبه‌ت به نه‌ورۆز، به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه.
له به‌شێك له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوووه، دوو حه‌فته پێش له ده‌ستپێكی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی جه‌ژنی نه‌ورۆز، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵه كاری به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه له ئه‌ستۆیانه له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه بانگهێشت كراون و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه كه ده‌بێت ئه‌و ڕێوڕه‌سمه به‌و شێوه‌یه كه ڕژیم داوایان لێ ده‌كات به‌ڕێوه بچێت. ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیم پێداگریان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه ده‌بێت ئه‌م ڕێوڕه‌سمه به هه‌ڵواسینی ئاڵای كۆماری ئیسلامی، جیا كردنه‌وه‌ی ژن له پیاو، پاراستنی حیجابی ژنان و له‌به‌ر نه‌كردنی جلی پیاوانه‌ی كوردی له لایه‌ن ژنانه‌وه كه هێمایه بۆ جلی پێشمه‌رگانه‌ی ژنانی پێشمه‌رگه و خه‌باتكار، به‌ڕێوه بچێت و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕێگری بكرێت له هه‌ڵواسین و بهڕزكردنهوهی هه‌ر جۆره هێما و وتنه‌وه‌ی دروشمی شۆڕشگێڕانه. له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا دانیشتووانی خه‌ڵكی گوندی قه‌ڵاواری سه‌رپێڵی زه‌هاو ڕایانگه‌یاندووه له ناڕه‌زایه‌تی به‌و بڕیاره‌ی ناوه‌نده‌كانی ڕژیم، هیچ جۆره ڕێوڕه‌سمێك كه له ژێر هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی ناوه‌نده‌كانی ڕژیم دا بێت به‌ڕێوه نابه‌ن.