به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی مانگی خه‌رمانان، دانیشتووانی گوندی “سووفیان”ی شنۆ له‌ئاست بێ ئاوی و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ئه‌و شاره به‌كێشه‌كانیان، له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئاوی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، دانیشتووانی گوندی “سووفیان” ماوه‌ی دوو حه‌وتوویه كه ئاوی لووله‌كه‌شیان بڕاوه و خه‌ڵكی هه‌ژاری گونده‌كه له ڕێگه‌ی تانكه‌ره‌وه ئاوی خواردنه‌وه دابین ده‌كه‌ن. هاووڵاتییه‌ك له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: چه‌ندین جار داوایان له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه كه كێشه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن به‌ڵام به‌رپرسانی ئیدراه‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئه‌و شاره پیانیان وتووه كه ئاو كه‌متر به‌كار ببه‌ن، له‌حاڵێكدا هه‌ر ئاویان نییه تا به‌كاری بهێنن.