ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، دانیشتووانی گوندی “ئایلوو”ی سه‌قز له ئاست بێ ئاوی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و خوازیاری دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ گوندنیشنان بوون.
لە سایەی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناكارامەی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی، ٨٠ ماڵی گوندی “ئایلوو”ی سه‌قز له هه‌ر جۆره ئیمكاناتێكی ڕیفاهی و خزمه‌تگوزاری بێبه‌شن. به‌وته‌ی گوندنیشنان، ماوه‌یه‌كی زۆره كه ئاوی خواردنه‌وه‌یان نییه و له كانیاوی ناوچه شاخاوییه‌كان ئاو بۆ خواردنه‌وه دابین ده‌كه‌ن. دەگوترێ تا ئێستا ڕێكخراوی ئاو و ئاوەڕۆ چەند جار بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەكانی داوە، بەڵام هێشتا جێبەجێ نەکراوە و خەڵک بۆ ژیانی ڕۆژانه‌یان تووشی چه‌ندین كێشه‌ی سه‌خت بوونه‌ته‌وه.