ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی مانگی خه‌رمانان، هێزه‌كانی پۆلیسی توركیا هێرشیان كرده سه‌ر گه‌ڕه‌كی هه‌ژارنشینی “به‌یكووز” تاكوو ناچار به چۆڵكردنی ماڵه‌كانیان كه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناڕازی تێكهه‌ڵچوون و به‌ده‌یان كه‌س بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ركران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌وڵه‌تی توركیا له‌ژێر ناوی پڕۆژه‌ی “ئه‌عیان سازی” گوشاری بۆ دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی “به‌یكووز“ی ئیستانبوول هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی ماڵه‌كانیان پێ چۆڵ بكه‌ن و زه‌مینه‌كانیان بۆ پڕۆژه‌ی ڤیلا و تاوه‌ری لووكس بكاربێنن، به‌ڵام دانیشتووانی ناوچه‌كه ناڕازین و به‌ر‌گری له خۆیان ده‌كه‌ن. ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش له‌گه‌ڵ هێرشی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا و پۆلیس بۆ تێكدانی كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك گازی فرمیسكڕێژ و فیشه‌كی پلاستیكی بكارهێنا كه به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س برینداربوون و ٢٧ كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ركران.