ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دانیشتووانی شاره‌كانی مهاباد و پیرانشار له ئاست كه‌مته‌رخه‌می شاره‌وانی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی دانیشتووانی پیرانشار، دۆخی شه‌قام و كۆڵانه‌كانی ئه‌و شاره زۆر خراپه و شاره‌وانی له ئاست كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاك زۆر كه‌مته‌رخه‌مه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دانیشتووانی شاری مهاباد له ئاست دۆخی خراپی ڕێگه و بانی گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و ڕایانگه‌یاند: ماوه‌ی دوو ساڵه هه‌ندێك له جاده‌كان قیرتاو كراون، به‌ڵام هیچ هێمایه‌كی ئاگاداركردنه‌وه‌یان نییه و بووه‌ته هۆی ڕوودانی ده‌یان ڕووداوی هاتووچۆ.