ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی مانگی ڕێبه‌ندان، دانیشتووانی کامپی پەنابەرانی “ڕۆستەم جوودی” له مه‌خموور، لە بەردەم دەزگای بنه‌ماڵه‌ی شەهیدانەوە ڕێپێوانێکیان بۆ بەردەم نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کامپەکە ئەنجامدا و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست بێده‌نگی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ و وڵاتانی دۆنیا دژبه هێرشه‌كانی توركیا ده‌ربڕی.
ئامانج لەو ڕێپێوانە شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دوو ڕۆژی ڕابردووی دەوڵەتی تورکی داگیرکەربوو کە لەیەک کاتدا هێرشیان کردە سەر کامپی مەخمور، شەنگال و شارۆچکەی دێرکی ڕۆژئاوای کوردستان. به‌شداربووان بێده‌نگی ده‌وڵه‌تی عێراق و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیان مایه‌ی شه‌رمه‌زاری زانی و خوازیاری هه‌ڵوێست هه‌ڵگرتنی وڵاتانی جیهان له ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بوون.