به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاری كرماشان ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست خراپی ژێرخانه‌كانی شاری له‌و ئۆستانه ده‌ربڕی و خوازیاری سه‌ره‌نجدان به دۆخی خراپی خزمه‌تگۆزارییه‌كان بوون.
به پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ بارینی باران زۆربه‌ی شه‌قام و پرده‌كانی ئه‌و شاره ده‌بنه گۆمی ئاو و ئاوه‌ڕۆكانی ئه‌و شاره و هیچیان كار ناكه‌ن و كێشه و گرفتی زۆریان بۆ خه‌ڵك سازكردووه. به وته‌ی خه‌ڵكی ناڕازی ئه‌و پارێزگایه، ئۆستانی كرماشان یه‌كێك له ئۆستانه پڕ داهاته‌كانی ئێرانه به‌ڵام دانیشتووانه‌كه‌ی له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژێن و شاره‌كه‌ش له كه‌مترین خزمه‌تگۆزاری به‌هره‌مه‌نده.