ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی مانگی خه‌رمانان، دانیشتووانی شاری مێهرانی سه‌ر به ئوستانی ئیلام له‌ئاست كه‌ڵه‌كه‌بوونی ١٥٠ تۆن زبڵ و خاشاك له‌و شاره‌وه هه‌تا سه‌ر سنوور ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ڕبری.
به‌وته‌ی هاووڵاتییانی ئیلامی، له‌و ماوه‌یه‌دا كه به هه‌زاران كه‌س له زیارهتكهرانی كه‌ره‌بلا سه‌ردانی ئه‌و شاره و ناوچه سنوورییه‌كانیان كردووه، ١٥٠ تۆن زبڵ و خاشاكیان به‌دوای خۆیان به‌جێهێشتووه و شاره‌داری و به‌رپرسانی ڕژیمی ئاخوندی هیچ ڕێكارێكیان بۆ پاك و خاوینكردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره نهوگرتووهته به‌ر. له حاڵێكدا شاره‌داری شاری مێهران به‌ڵێنی كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاكه‌كان له ڕێگه‌ی كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده‌وه ئه‌دات كه چه‌ند مانگه حه‌قده‌ستی كرێكارانی دواكه‌وتووه و به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێكیان پێ نادن.