به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی مانگی خه‌رمانان، دانیشتووانی شاری مهاباد له‌ئاست خراپی كوالێتی ئاوی لووبه‌كه‌شی ئه‌و شاره ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و خوازیای بایه‌خدانی به‌رپرسانی ئه‌و شاره به ته‌ندرووستی خه‌ڵك بوون.
به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه كوالێتی ئاوی خواردنه‌وه‌ی شاری مهاباد خراپه و به وته‌ی هاووڵاتییان ڕنگ و بۆنێكی پیسی هه‌یه. هاووڵاتییه‌ك له‌و باره‌وه ده‌ڵێت: چه‌ندین جار په‌یوه‌ندیان به ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئه‌و شاره‌وه گرتووه به‌ڵام هیچ وڵامێكیان پێ نه‌داونه‌ته‌وه و ئێستا خه‌ڵك ناچاره له‌م هه‌ڵاوسان و گرانیه‌دا ئاوی خواردنه‌وه له بازاڕ بكڕێت.