کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی شاری كامیاران له‌ئاست دۆخی خراپی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره‌

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه‌، دانیشتووانی شاری كامیاران به‌ده‌ست كه‌می ئیمكانات له‌ نه‌خۆشخانه‌یسینای ئه‌و شاره‌ ناڕازین و ده‌ڵێن: بۆ هه‌ر ١٢٧٠ كه‌س یه‌ك ته‌خت هه‌یه‌ و به‌هۆی كه‌می دكتۆری بسپۆڕ به‌ویلچێر نه‌خۆشه‌كان به‌نێو شه‌قامه‌كانی شاردا بۆ ده‌رمانگه‌ تایبه‌ته‌كان ده‌گوازێننه‌وه‌.

به‌پێی  ڕاپۆرته‌كان، نه‌خۆشخانه‌یسینای كامیاران ٣٠ ساڵ له‌ ته‌مه‌نی تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی هیچ ئیمكاناتێكی بۆی دابین نه‌كردووه‌ و دانیشتووانی ئه‌و شاره‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كانیان ناچارن سه‌ردانی شاره‌كانی كرماشان و سنه‌ بكه‌ن. به‌پێی زانیارییه‌كان، نه‌خۆشخانه‌ی كامیاران ته‌نیا ٨١ ته‌ختی سالمی بۆ نه‌خۆش هه‌یه‌ له‌حاڵێكدا به‌پێی ستانداردی جیهانی بۆ هه‌ر ١٠٠٠ كه‌س ئه‌بێ ٢٠٠ ته‌ختی به‌سته‌ری له‌ نه‌خۆشخانه‌كاندا بوونی هه‌بێت. هه‌روه‌ها نه‌بوونی ئیمكاناتی ده‌رمانی بۆ زۆرێك له‌ نه‌خۆشییه‌كان و نه‌بوونی ده‌رمانی پێویست خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ی ماندوو كردووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاپۆرتێك له‌ سه‌ر خۆپێشاندانی سه‌راسه‌ری له‌ ئێران

komalah

سێهه‌مین ڕۆژی تۆپبارانی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

komalah

پشتیواتی خه‌ڵكی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان له‌ ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران

komalah

ده‌ستپێكردنی مانگرتنی سه‌راسه‌ری خوێندكارانی مه‌دره‌سه‌ و زانكۆ له‌ ئێران

komalah

پشتیوانی كرێكارانی پڕۆژه‌ی سه‌نعه‌تی نه‌وت له‌ ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران

komalah

گیانبه‌ختكردنی سێ خۆپێشانده‌ری دیكه‌ له‌شاره‌كانی ئه‌ندیمشك و شنۆ و قووچان

komalah