ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاری قوروه له‌ئاست خراپی دۆخی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری كرانه‌وه‌ی ئه‌وه نه‌خۆشخانه تازه‌یه بوون كه ده‌وڵه‌ت به‌ڵێنی دابوو.
به‌وته‌ی هاووڵاتییانی ناڕازی،ده‌وڵه‌ت له ساڵی ٩٩ی هه‌تاویدا به‌ڵێنی درووستكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ١٦٠ ته‌ختی دابوو، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ كرانه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانه جێبه‌جێ نه‌كرا و دانیشتووانی ئه‌و شاره ناچارن سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌مه‌دان یان سنه بكه‌ن. به‌وته‌ی یه‌كێك له دانیشتووانی ئه‌و شاره، نه‌خۆشخانه‌ی كۆنی ئه‌و شاره له بواری ئیمكاناتی ڕیفاهی و بێهداشتیدا زۆر خراپه و به‌رپرسانی ئوستان هیچ بایه‌خێك به سه‌لامه‌تی و ته‌ندرووستی دانیشتووانی ئه‌و شاره ناده‌ن.