به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دانیشتووانی شاری “شاباد“ی سه‌ر به پارێزگای كرماشان له ده‌ست پیسی و خراپی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌وه ناڕازین و ده‌ڵێن: به‌رپرسانی ئه‌و شاره هیچ بایه‌خێك به سه‌لامه‌تی خه‌ڵك ناده‌ن.
به پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی كه له لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه هه‌نارده كراوه، كوالێتی ئاوی لووله كه‌شی شاری “شاباد” تا ڕاده‌یه‌ك خراپه كه ته‌نانه‌ت بۆ شوردنیش به‌كار نایه‌ت. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه ئاوی لووله‌كه‌شی ئه‌و شاره كێشه‌ی هه‌یه و سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوون و سه‌ردانی خه‌ڵك بۆ ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان، هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم سه‌ره‌نجی به داواكارییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه.