به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی خاكه‌لێوه، دانیشتووانی شاره‌كه تازه دامه‌زراوه‌كانی سنه به هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگۆزاری و جێبه‌جێ نه‌بوونی به‌ڵێنه‌كانی شاره‌داری ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
هاووڵاتییانی ناڕازی به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه‌یان ڕاگه‌یاند: ده‌یان شاره‌كی نوێ له ده‌ورووبه‌ری شاری سنه سازكراوه و شاره‌داری به بێ هیچ پلانێك له ڕێگه‌ی شركه‌ته په‌یمانكارییه‌كانه‌وه پاره‌ی له خه‌ڵك وه‌رگرتووه و هیچ خزمه‌تگۆزارییه‌كی بۆ دانیشتووانی ئه‌و شاره‌كانه دابین نه‌كردووه. به وته‌ی هاووڵاتییان، دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی هه‌ژارن و سه‌رمایه‌ی ژیانیان بۆ دابین كردنی سه‌رپه‌نایه‌ك بۆ بنه‌ماڵه‌كانیان خه‌رج كردووه به‌ڵام ئێستا له خراپدترین دۆخدا ده‌ژین و شاره‌داری ساڵانه ملیۆنان تمه‌ن باجیان لێ وه‌رده‌گرێت.