به‌وته‌ی چالاكانی ژینگه ماوه‌ی ٢١ ڕۆژه دۆخی كه‌ش و هه‌وای شاری سنه له ئاستی مه‌ترسیداردایه و به‌رپرسانی ئوستان هیچ ئاگاداركردنه‌ویه‌كیان به خه‌ڵكی شاره‌كه نه‌داوه و هیچ ڕێكارێكیان بۆ پاراستنی ته‌ندرووستی خه‌ڵك نه‌گرتووه‌ته‌به‌ر.
به‌وته‌ی كارناسانی بواری كه‌ش و هه‌وا، ماوه‌ی دوو ده‌یه‌یه كه كه‌ش و هه‌وای ئوستانی كوردستان به‌هۆی خۆڵبارینه‌وه ناته‌ندرووسته و به تایبه‌ت له وه‌رزی به‌هاردا به‌هۆی ڕه‌شه‌باوه ئاسمانی شاره‌كانی ئوستان یه‌كسه‌ر تۆزاویه و ساڵانه چه‌ندین كه‌س به‌هۆی خراپی و پیسبوونی هه‌وا گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. به‌وته‌ی چالاكانی ژینگه، شاری سنه ئه‌مساڵ ته‌نیا ٤٤ ڕۆژ كه‌ش و هه‌وای پاكی بووه و به‌رپرسانی ڕژیم هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه هه‌ڵنه‌گرتووه.