به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی مانگی خه‌رمانان، دانیشتووانی شاری سنه له‌ئاست بایه‌خ نه‌دانی شاره‌داری به دۆخی خراپی شه‌قام و كۆڵانه‌كانی ئه‌وشاره ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی هاووڵاتییان، زۆربه‌ی شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شاری سنه پڕه له ده‌سته‌نداز و چاڵ و چۆڵ و زه‌ره و زیانێكی زۆری به خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كان گه‌یاندووه به‌نایبه‌ت شۆفێرانی تاكسی وه‌زاڵه هاتوون و ده‌ڵێن: له‌م دۆخه خراپه ئابووری و گرانیه‌دا ناتوانین به‌رده‌وام كه‌ره‌سته‌ی یه‌ده‌ك بۆ ئۆتۆمبێله‌كانمان دابین بكه‌ین. هه‌روه‌ها به‌هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ژاری و بێكاری، درگای به‌شێكی زۆر له مه‌نهۆڵه‌كانی گاز و ئاو و ئاوه‌ڕۆ دزراوه و مه‌ته‌رسی له سه‌ر هاتووچۆی خه‌ڵك و منداڵانیش سازكردووه و شاره‌داریش هیچ بایه‌خێك به دۆخه‌كه نادات.