کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی شارۆچكه‌ی ئیلاهیه‌ و سوورازه‌ی سنه‌

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی شارۆچكه‌ی ئیلاهیه‌ و سوورازه‌ی سنه‌ 2

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٤ی خه‌رمانان، دانیشتووانی شارۆچكه‌ی ئیلاهیه‌ و سوورازه‌ی سنه‌ له‌ ئاست كه‌مته‌رخه‌می شاره‌داری ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌ وته‌ی هاووڵاتیان، شارۆچكه‌ی ئیلاهیه‌ له‌ نزیك گوندی سوورازه‌ هه‌ڵكه‌وتووه‌ و له‌ ناوه‌ندی شاری سنه‌وه‌ دووره‌، دانیشتووانه‌كه‌ی له‌ ئیمكاناتی ڕیفاهی بێبه‌شن و شاره‌داری بایه‌خ به‌ ته‌ندرووستی خه‌ڵك نادات. ده‌مێكه‌ زبڵ و پاشماوه‌ی ساختمانی نێو شاری سنه‌ له‌ ته‌نیشت ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ فڕێ ده‌درێت و چه‌ند جار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ هۆشداریان داوه‌ته‌ شاره‌داری، به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌و شاره‌ سه‌ره‌نجیان به‌ داواكاری خه‌ڵك نه‌داوه‌.