کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی شارۆچكه‌ی به‌هاران له‌ ئاست كه‌مته‌رخه‌می شاره‌وانی

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی شارۆچكه‌ی به‌هاران له‌ ئاست كه‌مته‌رخه‌می

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی چوار نۆزده‌ی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی به‌هارانی سنه‌ له‌ ئاست بایه‌خ نه‌دانی شاره‌وانی به‌ پاكی و خاوێنی كۆڵان و شه‌قامه‌كانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ ناڕازیاتیان ده‌ربڕی.

دانیشتووانی به‌هاران، ته‌عاوه‌نی سۆهراب له‌ گه‌ره‌كی چوار نۆزده‌، ڕووبه‌ڕووی ئاپارتمانه‌كانی ڕێكخراوی ئاگر كوژێنه‌وه‌، ده‌ڵێن كه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ بووه‌ته‌ شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی‌ سه‌گی وێڵ و تا به‌ ئه‌مڕۆ چه‌ند جار هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر منداڵه‌كانیان. هه‌روه‌ها چه‌ند زه‌مینی به‌تاڵ بووه‌ته‌ شوێنی گردبوونه‌وه‌ی تووشبووانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تیش بایه‌خی پێ نادات. جاده‌كان خراپه و بوونه‌ته‌ شوێنی فڕێ دانی زبلی ساختمانی و هاتووچۆ زۆر ئه‌سته‌مه‌. له‌ كۆڵانه‌كانی ویلاشار( شه‌قامی حواری نه‌سه‌ب، سێ رێیانی وه‌ن) زبڵێكی زۆر كه‌ڵه‌كه‌ بووه‌ و شاره‌داری وڵامی داخوازییه‌كانیان ناداته‌وه‌.