کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی شارۆچكه‌ی پێنج ئازه‌ری سنه له‌ ئاست گوشاره‌كانی سپای پاسداران

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی شارۆچكه‌ی پێنج ئازه‌ری سنه له‌ ئاست گوشاره‌كانی

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ماوه‌یه‌كه‌ ته‌عاوه‌نی مه‌سكه‌نی سپای پاسداران له‌ شاری سنه‌ گوشاری بۆ دانیشتووانی گه‌ڕه‌كه‌كانی كه‌مێز، حاجی ئاوا و شارۆچكه‌ی ٥ی ئازه‌ر هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی باجیان لێ وه‌ر بگرێت.

به‌وته‌ی هاووڵاتیان، زه‌مینه‌كانی كه‌مێز، حاجی ئاوا و شارۆچكه‌ی ٥ی ئازه‌ری سنه‌ پاش شۆڕشی ٥٧ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه‌ داگیر كرا و ١٨ ساڵ له‌وه‌به‌ر به‌ خه‌ڵكی ئاساییی فرۆشڕا. ئێستا پاش ١٨ ساڵ سپای پاسداران به‌ هاوكاری ئیداره‌ی مه‌سكه‌ن و شارسازی سنه‌ گوشاریان بۆ خه‌ڵك هێناوه‌ تاكوو به‌ زۆره‌ملێ باجیان لێ وه‌ربگرن. شه‌وی دووشه‌ممه‌ نزیكه‌ی ٢٠٠ كه‌س له‌ مزگه‌وتی ناوچه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌ و له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ گفتگۆیان كرد و بڕیاریان دا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی داهاتوو له‌به‌رده‌م ئوستانداری كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌ ببه‌ن.