به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، دانیشتووانی شارۆچكه‌ی ئاساوڵه‌ی سنه له ئاست قه‌تعی به‌رده‌وامی ئاو ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، ڕۆژانه له كاتژمێر ٩ی به‌یانییه‌وه تا ٨ی شه‌و ئاو قه‌تع ده‌بێت و ئیداره‌ی ئاو هیچ بایه‌خێك به ژیانی خه‌ڵك نادات. گه‌رمای له ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌وا ژیانی له خه‌ڵك سه‌خت كردووه و قه‌تعی به‌رده‌وامی ئاو ژیانی منداڵان و به‌ساڵاچووانی خستۆته مه‌ترسیه‌وه. شایانی باسه كه شارۆچكه‌ی ئاساوڵه یه‌كێك له ناوچه حاشینهنشینهكانی سنه‌یه كه چه‌ند هه‌زار كه‌س دانیشتووی هه‌یه به‌ڵام له هه‌ر جۆره ئیمكاناتێكی ڕیفاهی بێبه‌شه.