ڕۆژی هه‌ینی ١١ی مانگی خه‌رمانان، دانیشتووانی شارۆچكه‌ی “ئیلاهیه“ی سنه له‌ئاست كه‌ڵه‌كه‌بوونی زبڵ و خاشاك له‌و ناوچه‌یه و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی شاره‌داری ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی دانیشتووانی ئه‌و شارۆچكه‌یه، ڕێگای هاتووچۆكه‌یان پڕه له چاڵ و چۆڵ و شاره‌داری ساڵی ڕابردوو به‌ڵێنی دابوو بۆیان چاك بكات به‌ڵام به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردووه و كوچه و كۆڵانه‌كانیان پڕه له خاك و خۆڵ، هه‌روه‌ها زبڵ و خاشاكێكی زۆر له ناو گه‌ڕه‌كه‌كاندا كه‌ڵه‌كه‌بووه و بۆنێكی ناخۆش كه‌ش و هه‌وای ناوچه‌كه‌ی ته‌نیوه. به وته‌ی هاووڵاتییان زیاتر له ده ڕۆژه شاره‌داری بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زیڵه‌كان نه‌هاتووه و په‌یوه‌ندیشیان له‌گه‌ڵا ده‌گرین وڵاممان ناده‌نه‌وه.