به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، دانیشتووانی شاركانی كرماشان و ئیلام ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست پیس بوونی هه‌وا و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به سڵامه‌تی هاووڵاتییان ده‌ربڕی.
به وته‌ی كارناسانی كه‌ش و هه‌وا، شه‌پۆلێكی خاك و خۆڵ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستانی گرتووه‌ته‌به‌ر و ڕێژه‌ی پیسبوونی هه‌وا ٤٠ هێنده‌ی حاڵه‌تی ستاندارده و بۆ ته‌واوی چین و تۆێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا مه‌ترسیداره. سه‌ره‌ڕای هۆشداری كارناسانی كه‌ش و هه‌وا به‌رپرسانی ڕژیم هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه هه‌ڵنه‌گرتووه و هیچ هۆشداری و ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كیان بۆ خه‌ڵك بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت مه‌دره‌سه و زانكۆكانیشیان دانه‌خستووه و هه‌ر ئه‌وه بووه‌ته هۆی ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵك و داوا ده‌كه‌ن كه‌س له ماڵ نه‌چیته ده‌ره‌وه و سڵامه‌تی خۆیان بپارێزن.