ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دانیشتووانی شارستانی به‌هاباد له ناڕه‌زایه‌تی به چالاكی مه‌عده‌نه‌كان له‌و شاره و له‌به‌رچاو نه‌گرتنی ته‌ندرووستی خه‌ڵك له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، چه‌ندین كانزای ئۆران‌یۆم و ماده‌ی دیكه‌ی سه‌نعه‌تی له شارستانی به‌هابادی سه‌ر به‌پارێزگای یه‌زد بوونی هه‌یه و ده‌وڵه‌ت به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ته‌ندرووستی خه‌ڵك، مۆڵه‌تی كاركردنی به شیركه‌ته‌كان داوه. ئێستا دانیشتووانی ناوچه‌كه‌ی نیگه‌رانی ته‌ندرووستی خۆیان و منداڵه‌كانیان و داوا ده‌كه‌ن ده‌ستبه‌جێ چالاكییه‌كانی ئه‌و مه‌عده‌نانه ڕابگرن. ڕۆژی ڕابردوو ناڕازیان له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه به‌ڵام هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ریان و دوو هه‌واڵنێری لایه‌نگری خه‌ڵك بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.