کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕه‌زایه‌تی خۆێندكارانی زانكۆی پزیشكی ورمێ له‌ئاست حیجابی زۆره‌ملی

ناڕه‌زایه‌تی خۆێندكارانی زانكۆی پزیشكی ورمێ له‌ئاست حیجای زۆره‌ملی

ڕۆژی هه‌ینی ٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، خۆێندكارانی زانكۆی پزیشكی ورمێ له‌ئاست بڕیاری حه‌راسه‌تی زانكۆ بۆ سنوورداركردنی جل و به‌رگ و داسه‌پاندنی حیجابی زۆره‌ملی بۆ كوڕان و كچانی ئه‌و زانكۆیه‌ ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، زانکۆی پزیشکی ورمێ لەم دواییانه‌دا بەیانیه‌یه‌کی لەسەر حیجاب و له‌به‌ركردنی جلوبەرگی خوێندکاران لەزانکۆ بڵاوکردووەتەوە و بەمەش ژیانی خۆێندكارانی به‌تەواوه‌تی سنووردار کردووه‌ و ناڕه‌زایه‌تی خۆێندكارانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌. لەو بەیانیەدا هاتووە کە نابێت کوڕانی زانکۆ تیشێرت و کراسی قۆڵکورت لەبەر بکەن و كچانیش نابێت مانتۆی كورت له‌به‌ركه‌ن و پرچیان بكه‌وێته‌ ده‌ره‌وه،‌ ئه‌و بڕیاره‌ خۆێندكارانی تۆڕه‌كردووه‌ و ده‌ڵێن: ئێره‌ زانكۆیه‌ و كه‌س ناتوانێت ئازادییه‌كانمان لێ زه‌وت بكات.