کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی خوێندکارانی زانکۆی زانستە کۆمەڵایەتیەکانی عەلامەی تەباتەبایی

ناڕه‌زایه‌تی خوێندکارانی زانکۆی زانستە کۆمەڵایەتیەکانی عەلامەی تەباتەبایی

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی به‌فرانبار، خوێندكارانی زانكۆی زانسته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی زانكۆی “عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی” له‌ ئاست ئه‌منیه‌تی كردنی جه‌وی زانكۆ و سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر خوێندكاران دا كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،خوێندکارانی ناڕازی سەبارەت بە دەستبەسەرکران و دەرکردنی حوکمی پێنج ساڵە بۆ “عەلی زیرایی” خوێندکاری ئەم زانکۆیە و دووساڵ قەدەخەی هاتوچۆ بۆ “میلاد عەبدی” ناڕەزایەتییان دەربڕی و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا دروشمه‌كانی “ژن، ژیان، ئازادی”، “زیندانی سیاسی ئه‌بێ ئازاد بكرێت”، “مامۆستایان حه‌یا كه‌ن، ڕاستیه‌كان باس كه‌ن”، “قه‌سه‌م به‌ خوێنی یاران، وه‌ستاوین تا پایان” و “نه ‌سه‌ڵته‌نه‌ت، نه‌ ڕێبه‌ری، ئازادی و به‌رابه‌ری”یان به‌رز كرده‌وه‌.