ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی مانگی به‌فرانبار، خوێندكارانی زانكۆی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی زانكۆی “عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی” له ئاست ئه‌منیه‌تی كردنی جه‌وی زانكۆ و سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر خوێندكاران دا كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،خوێندکارانی ناڕازی سەبارەت بە دەستبەسەرکران و دەرکردنی حوکمی پێنج ساڵە بۆ “عەلی زیرایی” خوێندکاری ئەم زانکۆیە و دووساڵ قەدەخەی هاتوچۆ بۆ “میلاد عەبدی” ناڕەزایەتییان دەربڕی و له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا دروشمه‌كانی “ژن، ژیان، ئازادی”، “زیندانی سیاسی ئه‌بێ ئازاد بكرێت”، “مامۆستایان حه‌یا كه‌ن، ڕاستیه‌كان باس كه‌ن”، “قه‌سه‌م به خوێنی یاران، وه‌ستاوین تا پایان” و “نه سه‌ڵته‌نه‌ت، نه ڕێبه‌ری، ئازادی و به‌رابه‌ری”یان به‌رز كرده‌وه.