ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی خاكه‌لێوه، خوێندكارانی چه‌ند زانكۆ له شاره‌كانی تاران، كه‌ره‌ج، ساری و ڕه‌شت دژبه هه‌ڵسووكه‌وتی حه‌راسه‌ت و ژاراویكردنی قوتابیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی زانكۆی ڕه‌وان ناسی و زانیاری ته‌ربیه‌تی زانكۆی تاران دژبه گۆشاری حه‌راسه‌ت بۆ له‌به‌ركردنی حیجابی زۆره‌ملێ و سه‌پاندنی سزا له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ئینزباتیه‌وه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك له خوێندكاران، هه‌روه‌ها ناڕه‌زایه‌تی له‌ئاست ژاراویكردنی قوتابیان كچ له ناوه‌ندی ئه‌و زانكۆیه خۆپێشاندانیان كرد. له‌لایه‌كی دیكه‌وه خوێندكارانی زانكۆكانی ڕه‌شت، فه‌نی حرفه‌یی ساری و كه‌ره‌ج له‌ناڕه‌زایه‌تی به ڕێگریكردنی حه‌راسه‌ت له هاتووچۆی كچانێك كه مانتۆی كۆتا و له‌چكیان به‌سه‌ره‌وه نییه له‌به‌رده‌م زانكۆ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد. به‌پێی زانیارییه‌كان، خوێندكاران دروشمه‌كانی “ژن،ژیان،ئازادی”، “قه‌سه‌م به خوێنی یاران،وه‌ستاوین تا پایان”، “نافه‌رمانی، به‌رگری، خه‌بات تا به‌رابه‌ری”، “نه ڕووسه‌ری، نه تووسه‌ری، ئازادی و به‌رابه‌ری”، “به بانگهێشت و كۆمیته، حیجاب ئیجباری ناوێت”، “قوتابیان مه‌سمووم، موعه‌لیمان له زیندان، حجیاب بۆته كێشه‌یان”، “ڕزگاری مافمانه، ژینا ڕه‌مزمانه” و “مه‌هسای ئێمه،نیكای ئێمه، ده‌نگی ئازادی ئێمه”یان به‌رز كردۆته‌وه.