ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی مانگی گوڵان، خوێندكارانی خوابگای “بنت الهدی”ی زانكۆی گیلان دژبه گوشاره‌كانی حه‌راسه‌ت بۆ حیجابی زۆره‌ملێ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و قوتابیانی مه‌دره‌سه‌یه‌كی تاران له ئۆردوویه‌كی گشتیاری دا به‌كۆمه‌ڵ په‌چه‌یان لادا و دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی”یان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی خوابگای “بنت الهدی”ی زانكۆی گیلان به ڕێپێوان له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی خوابگا و وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “ژن،ژیان،ئازادی” و “دانشجو ده‌مرێت، زیلله‌ت قبووڵ ناكات” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست هه‌ڵسووكه‌وتی هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت ده‌ربڕی. هه‌روه‌ها قوتابیانی مه‌دره‌سه‌یه‌كی كچانه‌ی تاران به فڕیدانی له‌چه‌ك و وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” ڕایانگه‌یاند كه شۆڕشی “ژینا” به‌رده‌وامه و له مافه‌كانمان پاشه‌كشه ناكه‌ین.