ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، خوێندكارانی كولێجی هونه‌ره‌جوانه‌كانی كرماشان، زانكۆی چه‌مرانی ئه‌هواز و زانكۆی پزیشكی شیراز دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر كۆبوونه‌وه و دروشمی مه‌رگ بۆ دیكتاتۆریان به‌رز كرده‌وه و سروودی “بلاچاو”یان خوێنده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی كۆلێجی هونه‌ره‌جوانه‌كانی كرماشان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیدا ئێعدامی به‌ندكراوانی سیاسیان به توندی مه‌حكووم كرد و بۆ به‌رزگرتنی یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی سروودی “بلاچاو”یان خوێنده‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه خوێندكارانی زانكۆی چه‌مرانی ئه‌هواز له‌ناڕه‌زایه‌تی به كوشتنی “دونیا فه‌رهادی” كۆبوونه‌وه و دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر دروشمیان به‌رزكرده‌وه، هه‌روه‌ها خوێندكارانی زانكۆی پزیشكی شیراز به مه‌به‌ستی پشتیوانی له خوێندكارێكی ده‌ستبه‌سه‌ركراو به‌ناوی “محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دوه‌ند” كه تۆمه‌تی موحاره‌به خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها له‌ناڕه‌زایه‌تی به سه‌پاندنی زیندان و حوكمی ئێعدام به‌سه‌ر زیندانیانی سیاسی له سه‌رانسه‌ری ئێران، كۆبوونه‌وه و دژبه ڕژیمی ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.