به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌سته‌ری كراوان و هاوڕێیانیان له نه‌خۆشخانه‌ی بۆكان له ئاست نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، دۆخی بێهداشتی له نه‌خۆشخانه‌ی بۆكان زۆر خراپه و به‌ڕێوه‌به‌رانی نه‌خۆشخانه له دابین كردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی وه‌كوو فێنك كه‌ره‌وه له گرمای هاوین دا خۆ ده‌بوێرن. جێگای ئاماژه‌یه كه پێشتر له نه‌خۆشخانه‌كانی سیستان و به‌لووچستان هاوڕێیانی نه‌خۆش له ئاست نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی بوو.