له ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌نزین له به‌نزینخانه‌كانی سه‌رده‌شت و سه‌رپولی زه‌هاو نایاب بووه و خه‌ڵك له ئاست ئه‌و دۆخه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، به‌شێك له به‌نزینخانه‌كان داخراون و ئه‌و شوێنانه‌ی به‌نزینیان هه‌یه ڕیزێكی دوور و درێژ له‌به‌رده‌می دا ساز بووه. له ڕۆژانی ڕابردوو نرخی نان و كرێ تاكسی له نیوه‌ی پارێزگاكانی ئێران گران كرا و هه‌ندێك له ده‌زگا هه‌واڵنێرییه‌كان باس له گران كردنی نرخی به‌نزین له داهاتوویه‌كی نزیك دا ده‌كه‌ن.