ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٣، خه‌ڵكی یه‌كێك له گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری شارستانی هه‌شتگرد له ئوستانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی له ئاست شیركه‌تی ماسه شوویی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی، به‌ڵام پێنج كه‌سیان له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كه‌شاوه‌رزانی ده‌ورووبه‌ری چۆمی “قهرانقووچای” له ئاست تاڵانكردنی لم و ڕێخی ئه‌و ڕووخانه‌یه له‌لایه‌ن مافیاكان و تێکدانی ژینگه و سرووشتی ناوچه‌كه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت هێزه ئینتزامییهكانیان بانگ كردووه و پێنج كه‌س به ناوی “ڕه‌حمه‌ت سه‌عیدی”، “جه‌عفه‌ر شه‌ریفی”، “داوود شه‌ریفی”، “هادی شه‌ریفی” و “عه‌قیل تالبی” ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.